به‌بۆنه‌ی ماڵ‌ئاوایی مام جه‌لال رابه‌ر و خۆشه‌ویستی گه‌لی کورد
به‌داخه‌وه که‌سایه‌تی مه‌زن و ناوداری کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، رابه‌ری تێکۆشه‌ر و خۆشه‌ویست مام جه‌لال، ماڵ‌ئاوایی له ژیان کرد و خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵی ملیۆنها جه‌ماوه‌ری هه‌مووپارچەکانی کوردستان. به‌م بۆنەوه پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جەماوەری گەلی کوردستان و هاوسەنگەران و هاوخەباتەکانی و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
پتر له شەست ساڵ خەباتی مام جەلال پڕه له راوەستان و تێکۆشان له بوارەکانی سیاسی،رێکخراوەیی، دیپلۆماسی، پێشمەرگایەتی و حەقخوازی و له خۆبوردوویی. ئێمه لێرەدا هەر ئەتوانین ئاماژه بەوە بکەین که مام جەلال دڵسۆزی گەل و هەموو هاوسەنگەرانی بوو. له‌گەڵ دۆست مێهرەبان و به ئەمەک و له بەرانبەر دوژمن‌دا بەخشنده بوو. به پەرۆش و خەمخۆری کوردستانی رۆژهەڵات بوو. بوێرانه بۆ کۆمەڵه “هێزی پشتیوان” بوو. تێکۆشەری پێشکەوتنخوازی، مافەکانی مرۆڤ، دێمۆکراسی و سکولاریزم و هەروەها یەکسانی مافی ژن و پیاو و هەڵوەشاندنەوەی چەندهاوسەری بوو. دژ به سزادانی ئیعدام و خەباتکاری ئازادی رادەربڕین بوو(کەس به بۆنەی تەوهین به مام جەلال سزا نەدرا). به کورتی مام جەلال رابەرێکی سیاسی تاقانه‌ی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد بوو که ژیانی پڕ ئەزموونی مایەی لێ‌فێربوونی هەمەچەشنه و گرانبەهایه.
کاتێک مام جەلال نامەی بۆ هاورێیانی کۆمەڵه ئەنووسی، بەم جۆره ئیمزای ئەکرد: “برای دڵسۆزتان مام جەلال”. ئێمەش دەڵێین هەتا هەتایه بەرز و بەڕێز بێ یادی برای دڵسۆزمان، تێکۆشەری پایەبەرزی رێگای ئازادی، مام جەلال.
یەدوڵا بیگلەری ساعێد وەتەندوست شوعەیب زەکەریایی
چواری ئوکتۆبری ٢٠١٧