سەبارەت بە ئێمە
ئێمە کۆمەڵێک لە خەباتکارانی رێزەکانی کۆمەڵە کە لە ماوەی دەیان ساڵ خەبەت لە دژی دوو رژیمی سەرەڕۆ و کۆنەپەرەستی پاشایەتی و ئیسلامی و بۆ پارێزگاری لە قازانج و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش، لە شکڵ و شێوە و لە مەیدانە جۆرواوجۆرەکانی خەبات و بزوتنەوە شۆڕشگێرانە و کۆمەڵایەتیەکاندا بەشداریمانکردوەو توانیومانە شاهیدی کاردانەوە و ئاکامی ئیدە و سیاسەتە جۆراوجۆرەکانی خۆمان و کەسانی تر لە ئاستی کوردستان، ئێران و جیهاندا بین. گەیشتوینەتە ئەم باوەرە کە گرتنەپێشی ڕێبازێکی سەرکەوتوانە بەرەو ئازادی و سوسیالیسم، پێویستی بە پێداچونەوەیەکی رخنەگرانە و بنەڕەتی لە ڕابوردووی چەپ بە گشتی و کۆمەڵە بەتایبەتی هەیە.