Deprecated: Function WP_Dependencies->add_data() was called with an argument that is deprecated since version 6.9.0! IE conditional comments are ignored by all supported browsers. in /customers/2/2/b/komele.nu/httpd.www/wp-includes/functions.php on line 6131
تا زەمانێک پژاکیەکان مێشکیان لە چێشتی مجەوێری “ئاپۆییزم”(“سوسیالیزم”، ئانارشیزم
کەماڵیزم، ئیسالمیسم، نارسیسیزم و خۆ بە پێغەمبەر زانین، قوربانی کردنی مافی نەتەوەیی کورد لە
بەرانبەر دەسەاڵتی خوێنریژ و داگیرکەر، زیندانی کردنی ئینسانەکان لە کۆت و بەندی “رێکخراوە”
و…)پاک نەبێتەوە؛……….. درێژە
کاک ئارێسی هیژا، پێش هەموو شتێ سپاست ئەکەم کە تۆ وەکوو خەباتکارێکی جیلی نوێ و بە هەستی بەرپرسیاری و دڵسۆزی دەرحەق بە مێژووی کۆمەڵە، چەندین جار داوات لە من کردوە لە بارەی ئەو فایلە دەنگیەی عەبدۆڵا موهتەدی لە بارەی “حدکا”وە، وا لە فرەیەک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانا، وەک بەڵگەیێک دژ بە کۆمەڵە بە کاریان هێناوە و پرسیاری بۆ زۆرکەس دورست کردوە، روونکردنەوەیەک روو بە خەڵک پێشکەش بکەم…..درێژە
زۆر بەڕێز کاک “مەعرووفی کەعبی”، ماوەیەک لەمەوبەر ژمارەیەک پرسیاری بۆ من(و کەسانی دیکەش)ناردبوو و له نامەکەیدا وتبووی “دەمهەوێ توێژینەوەیەک بکەم له سەر ریشەکانی فیکریی/ئایدۆلۆژیکی کۆمەڵه. ئەم کاره قەرار وایه له کتێبێک لەسەر ئەندیشەی سیاسی له ئێران به زمانی ئینگلیزی دواتر چاپ بێت”. دوای ئەوە که وەڵامی پرسیارەکانم بۆ کاک مەعرووف نارد و ئیجازەی بڵاوکردنەوەی له لایەن خۆیشمەوە لێ وەرگرت، ئەوە لینکی بابەتەکه بۆ ئێوە خوێنەرانی بەڕێز لێره دادەنێم(هەروەک دەزانن دانانی راستەوخۆی نووسراوه لەسەر فەیسبووک، تەواو “خط تأکید”ەکان لەناو ئەبات). بابەتەکه چوارده لاپەڕەیه؛ بەڵام چوونکوو پرسیار دوای پرسیار ئەچێتە بەرەوه، هیوادارم زۆر ماندووتان نەکا
ئێمە کۆمەڵێک لە خەباتکارانی رێزەکانی کۆمەڵە کە لە ماوەی دەیان ساڵ خەبەت لە دژی دوو رژیمی سەرەڕۆ و کۆنەپەرەستی پاشایەتی و ئیسلامی و بۆ پارێزگاری لە قازانج و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێش، لە شکڵ و شێوە و لە مەیدانە جۆرواوجۆرەکانی خەبات و بزوتنەوە شۆڕشگێرانە و کۆمەڵایەتیەکاندا بەشداریمانکردوەو توانیومانە شاهیدی کاردانەوە و ئاکامی ئیدە و سیاسەتە جۆراوجۆرەکانی خۆمان و کەسانی تر لە ئاستی کوردستان، ئێران و جیهاندا بین. گەیشتوینەتە ئەم باوەرە کە گرتنەپێشی ڕێبازێکی سەرکەوتوانە بەرەو ئازادی و سوسیالیسم، پێویستی بە پێداچونەوەیەکی رخنەگرانە و بنەڕەتی لە ڕابوردووی چەپ بە گشتی و کۆمەڵە بەتایبەتی هەیە…درێژە
ئەم بابەتە بەعزە بیرەوەریێکه سەبارەت به پێکهاتن شوورای موەقەت ئێنقلاب به رابەری زیندوو یاد کاک سدێق کەمانگەر لە شاری سنە لە ئاخررۆژەکان ساڵ ١٣٥٧ کاتێک شەڕ لە بەین پادگان و خەڵکا دەستی پێکرد. هەروەها به فایلی وتووێژی کاک سدیق لەم بارەوە ئاماژه کراوە و ئەوەش که چۆن ئاغەی ئیرج فەرزاد حێکمەتیست چەن چەواشەکاریێکی بە ئەنقەست لەسەر قسەکان کاک سدێق ئەنجام داوه. بێجگه لەمانه بیرەوەی و لێکدانەوەگەلێکی دیکەش که پەیوەندیان لەگەڵ ئەو رووداوانەوە بووه له ویدێئۆەکا دراونەته بەر باس
ئێمە بەداخەوە، نە بۆ گفتۆگۆ و ئاشتی، نە بۆ شەڕ، تاکتیک و ستڕاتێژی هاوبەش مان نەبوو! ئەگەر توانیبامان ئازایەتیی پێشمەرگەکان، فیداکاریی خەڵکی کوردستان، ئەزموون و لێهاتوویی کادر و ڕێ بەران لە شوێنێکدا کۆبکەینەوە وکەسایەتییەکان وازیان لە بەرژەوەندیی بەرتەسک هێنابایە، لەوانەبوو……بۆ بیننی زیاتر ئێرە داگرە